٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٤:٤٥
6608 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 91 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6608 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 91  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و  651 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 392 هەزار و  314 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 183 هەزار و  463 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.